سه رۆكى زانكۆمان به شدار ده بێت له كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان له تونس )

1

ه ڕێز سه رۆكى زانكۆى به يان پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه يى به شدار دەبێت له خولى (٥٥)ەمینی كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان كه ئه نجامدەدرێت به ميواندارى زانكۆكانى سوسه ومۆنستێر له كۆمارى تونس له ژێر چاودێرى ڕێزدار پڕۆفيسۆر دكتۆره نجلاء بودن رمضان سه رۆكى حكومه تى تونس وبه رده وام ده بێت بۆ ماوه ى دوو ڕۆژ ١٨-١٩ / ٣ /٢٠٢٣ .

( تيمى تۆپى پێى قوتابيانى قۆناغى سێیەمى به شى زمانى ئينگليزى قارەمانى خولى تۆپى پێى زانكۆكەمانه له سالى خويندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣)

3

رۆژی چوارشه ممه ١٥/٣/٢٠٢٣ به ڕێز سەرۆكى زانكۆ پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزەيى وبه ڕێز ياريدەده رى سه رۆكى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان دكتۆر محمد أحمد رمضان ئاماده بوون له به شێك له یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆکەمان لەنێوان تيمى قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بە شی زمانى ئینگلیزی و تيمى قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسا.

(به بوونەى ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە له ١٦/٣/١٩٨٨ )

6

لە سی و پێنجەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعسی فاشیست دەكەینەوە، كە بە چەكی قەدەغەكراو ، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهیدو بە هەزارانی دیكەشی برینداركرد، كە هەندێكیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.

( شاندى زانكۆمان سه ردانى مه زارى نه مران له بارزان ده كات )

5

شاندی زانکۆی بەیان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣

پ.د.أحمد أنور دزەیی (سەرۆکی زانکۆی بەیان )سه رۆكايه تى ئه م شاندەی كرد وبه ڕێز ياريده ده رى سه رۆکى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان وژماره يه كى زۆر له مامۆستا وفه رمانبه ر وقوتابيانى زانكۆمان به شداربوون له م سه ردانه.

سه رۆكى به شى زانستی کۆمپیوتەر له زانكۆکەمان به شدار ده بێت له ئاهه نگى ڕۆژى جيهانى ئافره تان

١

بە ئامادەبوونی ڕێزدار (مەسڕور بارزانی )سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادی 8 مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو له ڕۆژی چوارشه ممه 8/3/2023.

سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیتەر لە زانکۆی بەیان م.ی. (سازان کمال سلیمان) لە ڕێوەرەسمەکەدا بانگێشت کرابوو ،کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ ليژنه ى یەکسانی جێندەری و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UN.

( وۆڕک شۆپێک له زانکۆمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان)

3

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەیان (پڕۆفیسۆر د..أحمد أنور دزەیی ) وبەسەرپەرشتی بەڕێز(د.سۆلاف عبداللە حمە رشید )ڕاگری کۆلێژی یاسا وپەیوەندیەكان ، وبەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ئەمڕۆ سێ شەمە ۷ی۳ی۲٠۲۳ کۆلێژی یاسا وپەیوەندیەکان وۆڕک شۆپێکی ئەنجام دا به ناونیشانی (پێگەی ئافرەت لە ناوەندی بڕیار دان_هەرێمی کوردستان وەک ونموونە ).

لەم وۆڕک شۆپەدا باس لەم تەوەرانەی خوارەوە کرا: