(ئاگادارى بۆ قوتابيانى قوناغه كانى خوێندن بێجگه له قۆناغى يەكەم له سە رجەم بەشه ئەكاديمييەکان )

له خوارەوه خشتەى تاقيكردنەوەكانى كۆتايى وەرزى خوێندنى دووەم و كۆتايى ساڵى خوێندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣  / خۆلى يەكەم، هيوادارين به ووردى بخوێندرێت و پێگيرى تەواو به رێنمايى تاقيكردنەوەكان بكرێت  كه ئاماژه پێكراوه له ژێر خشته كه.

 

final222_1.pdf

( وۆركشۆپێكى ياسايى و ڕاگەياندن له زانكۆکەمان ئەنجامدرا)

١

ئەمڕۆ چوار شەممه ٣/٥/٢٠٢٣ وۆركشۆپێكى ياسايى و ڕاگەیاندن ئه نجامدرا له زانكۆکەمان سەبارەت به ( ئازاديى ڕا دەربڕين له ياسا و ڕاگەیاندن ) كه پێشکەش کرا له ڕووى ياساييەوه له لايەن بەڕێز د.صداع دحام الدليمي ( پرۆفيسورى ياريدەدەرى ياساى دەستورى له كۆلێژى ياسا و پەيوەنديەنێودەولەتى و دبلۆماسييەكان له زانكۆکەمان ) وە له ڕووى ڕاگەياندنەوه له لايەن بەڕێز هدير نصيف جاسم الربيعي ( له كەنالى ئاسمانى العربية الحدث)

كۆبوونەوەیەك به سەرۆكایەتى بەڕێز جێگرى سەرۆكى دەستەى ئەميندارن ئەنجامدرا

1

ئەمرۆ چوار شەممه ٣-٥-٢٠٢٣ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا له نوسينگەى دەستەى ئەمينداران به سەرۆكايەتى بەڕێز د.حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگرى سەرۆكى دەسته ى ئەمينداران و بە ئامادەبوونى بەڕێز ديار زياد گەردى ئه ندامى دەستەى ئەمينداران و بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ليژنەى بەرايى بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكارەكانى دامەزراندن و ژمارەیەك له بەرپرسانى پەيوەنديدار له زانكۆکەمان

( مامۆستايانى زانكۆمان سه ردانى قوتابيانى قۆناغى چواره مى به شى زمانى ئينگليزى ده كه ن له كاتى ئه نجامدانی مه شق وڕاهێنان له قوتابخانه كان )

7

مامۆستایانی بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی بەیان سەردانی قوتابیەکانی قۆناغی چوارەمیان کرد لە قوتابخانەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان.

مامۆستاكان دڵنيابوون له ئاستی زانستى بەرزی قوتابیان وله ڕێك وپێكى به ڕێوه چوونى مه شق وڕاهێنان وە هیوایان خواست سەرکەوتوو بن لە ته واوكردنى ئه م مه شق وراهينانه.

( جه ژنى نەورۆز ورۆژى نه ورۆزى نێوده وڵه تى و سەری ساڵی نوێی کوردیتان ٢٧٢٣ پیرۆز بێت )

 

1

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز ورۆژى نەورۆزى نێودەوڵەتى و سەری ساڵی نوێی ٢٧٢٣ی کوردی ،زانكۆی به يان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابيانى زانکۆکەمان وسه رجه م خەڵكى كوردستان وئەو گەلانەی جيهان كە ئاهەنگى جەژنى نەوروز ئەنجامدەدەن دەکەین ،هیوادارین لە خۆشی و شادی و کامەرانیدا رۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن وهه موو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت

سه رۆكى زانكۆمان به شدار ده بێت له كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان له تونس )

1

ه ڕێز سه رۆكى زانكۆى به يان پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه يى به شدار دەبێت له خولى (٥٥)ەمینی كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان كه ئه نجامدەدرێت به ميواندارى زانكۆكانى سوسه ومۆنستێر له كۆمارى تونس له ژێر چاودێرى ڕێزدار پڕۆفيسۆر دكتۆره نجلاء بودن رمضان سه رۆكى حكومه تى تونس وبه رده وام ده بێت بۆ ماوه ى دوو ڕۆژ ١٨-١٩ / ٣ /٢٠٢٣ .

( تيمى تۆپى پێى قوتابيانى قۆناغى سێیەمى به شى زمانى ئينگليزى قارەمانى خولى تۆپى پێى زانكۆكەمانه له سالى خويندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣)

3

رۆژی چوارشه ممه ١٥/٣/٢٠٢٣ به ڕێز سەرۆكى زانكۆ پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزەيى وبه ڕێز ياريدەده رى سه رۆكى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان دكتۆر محمد أحمد رمضان ئاماده بوون له به شێك له یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆکەمان لەنێوان تيمى قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بە شی زمانى ئینگلیزی و تيمى قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسا.

(به بوونەى ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە له ١٦/٣/١٩٨٨ )

6

لە سی و پێنجەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعسی فاشیست دەكەینەوە، كە بە چەكی قەدەغەكراو ، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهیدو بە هەزارانی دیكەشی برینداركرد، كە هەندێكیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.