(سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له شاندی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات)
ئه‌مرۆ به‌یانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢٣ لە بارەگای بارزانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشوازی كرد له شاندێکی ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بەسەرۆکایەتی به‌ڕێز ئۆرهان حكمه‌ت عەزیز ئۆغلۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییەکان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له سه‌رۆك زانكۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوشانی ئەو شاندە پرۆفسیۆر دكتۆر احمد دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ئاماده بوو