خەر
28
خەرمانان 28, 11:06 ب.ن.
بە مەبەستی کارئاسانی زانستی بۆ قوتابیان و سازدانی کۆنفرانس بۆ سالی داهاتوو لە پسپۆرییەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و مایکرۆبایۆلۆجی بۆ ئاکادیمستەکان و توێژەران لە ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق بەسەرپەرشتی و یاریدەدەری دەستەی ئەمینداران ( دکتۆر حسام الدین الحیالی )و (پ.ی. د. ئاراس اسماعیل خضر ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بەیان یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ یەکێتى داهێنەرانى نێودەوڵەتى لە عێراق واژوو کرد . ئامانجی سەرەکی ئەم یاداشتنامەیە ، ئاسانکاری لە گەیاندنی توێژینەوەی زانستی و داهێنانە لە گشت پسپۆرییە زانستییەکان بۆ توێژەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، زانکۆی بەیان پێشەنگ لە گرنگی دان بە پسپۆرییە زانستییەکان لە ناوەخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان