راهينانى مامۆستایان لەسەر وانه وتنەوه به ريگاى خوێندنی ئەلیکترۆنی

bnuلیژنەی باڵای خوێندنی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان کۆبونەوە لە هەموو بەشەکان بە بەمەبەستی ڕاهینان پێکردنیان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پۆرتاڵی خوێندنی  ئەلیکترۆنی زانکۆی بەیان، وە هەمو ئەوو پڕۆگرامانەی کە پێویستە بەکاربهێنرێن لەجێبەجێکردنی پرۆسەکە. وە لەلایەن خۆیەوە بڕیاردەری بەشی زانستی کۆمپیوتر مامۆستا (مەتین ناصر)ئەوەی راگەیاند کە وانە پراکتیەکانی بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی (خوێندنی ئۆنلاین) پێشکەش دەکات.

وە لە لایەکی ترەوە بەشی پەیوەندیە نێو دەوڵەتی و دتپلۆماتیەکان باسی ئەوەیان کرد کە یەکەم وانەی ئۆنلاینیان لە ژێر ناونیشانی (کۆرۆنا و خوێندنی ئەلیکترۆنی) دەبێت لە ڕێگەی پرۆگرامی Google Meet کە لە لایەن بەڕێز (د.عبدالوهاب خيري) پێشکەش دەکرێت. وە هەروەها بەشە ئەکادیمیەکانی تریش بە چەند ڕێگەیەک بەشداریان کرد سەبارەت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی کە بەم زوانە دەست پێ دەکات.

وە وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستایان درایەوە سەبارەت بە پرۆسەکە و ئەو پرۆگرامانەی کە بەکار دەهێنرێن وە هەروەها پۆرتاڵی خوێندنی ئەلیترۆنی  زانکۆی بەیان خرایە ڕوو بۆ مامۆستایان بۆ زیاتر ئاشنا بونیان.

 

 

bnu