پێشوازیکردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی بەیان بە هاوکاری لێژنەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی بەیان

bnuڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (1/12/2020) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. فؤاد مولود شريف) سەرۆکی زانکۆ وە بەڕێز (د. بنگین مسیحو اودل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وە بەڕێز (د. محمد أحمد رمضان) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان وە ڕاگ وسه روكى به شه زانستييه كان وكاك عباس احمد به رپرسى ليژنه ى نوينه رانى قوتابيانى زانكوى به يان، وقوتابيانى زانكو، پێشوازیکرا لە قوتابیان / خوێنکارانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) . 
لە وتەیەکدا بەڕیز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی قوتابیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەدەستهێنانی بڕوانامە و زانست و زانیاری وە دابینکردنی خوێندنێکی پڕشنگدار لە زانکۆمان ، دواتر بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشەکان گەڕانێک کرا بە قوتابیانی قۆناغێ یەکەم بەناو زانکۆدا بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە شوێنی خوێندنەکەیان و شوێنەکانی تری زانکۆ .
 لە کۆتاییدا قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەستخۆشی و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازیە و ئاشناکردنیان بە زانکۆ و پڕۆگرامەکانی خوێندن هەریەکە و بەپێی پسپۆریەکەی و ئەم بەشەی کە لێیان وەرگیراون .