زانکۆی بەیان وۆڕکشۆپێک ئەنجام دەدات بە ناونیشانی (چۆنیەتی هەڵبژاردنی دۆکیومێنتەکان لە بواری توێژینەوەی زانستی).

bnuزانکۆی بەیان وۆڕکشۆپێکی ئەنجام دا بە ناونیشانی (چۆنیەتی هەڵبژاردنی دۆکیومێنتەکان لە بواری توێژینەوەی زانستی) بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کە لە لایەن سەرۆکی بەشی ژمێریاری بەڕێز (د. فائق مال الله محمود) پێشکەش کرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فؤاد مولود شريف) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان (د. محمد احمد رمضان) و ڕاگرەکان لەگەڵ ئامادەبوونی چەندین مامۆستای ئەم بوارە لە ڕۆژی 2/8/2021 لە هۆڵی نەورۆزی زانکۆی بەیان .

ئەم وۆڕکشۆپە کە ئامانجی ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی پاراستنی دۆکیومێنتە  زانستیەکانی توێژینەوەکان بوو لەگەڵ هەڵبژاردنی راست و دروستەکانیان ، وە لەم وۆڕکشۆپەدا چەندین گفتووگۆ ئەنجام درا لە لایەن مامۆستایانی بەشداربوو لەسەر گرنگی ئەم بابەتە ، لە کۆتاییدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی بەڕێز(د. محمد احمد رمضان) لە جیاتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیە (د. فائق مال الله) بۆ ئەنجامدانی ئەم وۆڕک شۆپە گرنگە .

bnubnubnubayan university