واژۆکردنی گرێبەست بۆ دروستکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ زانکۆ

واژۆکردنی گرێبەست بۆ دروستکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ زانکۆ

 

 

لە هەوڵێکدا بۆ دامەزراندنی کارگێڕییەکی ئەلیکترۆنی گشتگیر لە زانکۆکەمان و بە ئەلیکترۆنیکردن و دیجیتاڵکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی کارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی(١٣/٥/٢٠٢٤) لە نوسینگەی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز لە بینای زانکۆ، لە نێوان زانکۆکەمان و کۆمپانیای ئەورۆسفت کە تایبەتە بە دروستکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی،

 

 

واژۆ لەسەر گرێبەستێک کرا بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ زانکۆکە، کە نوێترین و کارامەترینە لە جیهانی سیستەمی ئەلیکترۆنیدا.

لە بەرەی زانکۆکەمان گرێبەستەکە لە لایەن بەڕێز دكتۆر حسام الدين محمد سعيد الحيالي و لە بەرەی کۆمپانیای ناوبراو لە لایەن بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە واژۆ لەسەر گرێبەستەکە کرا.

لە مەراسیمی واژۆ کردنەکە هەر یەک لە بەڕێزان دكتۆر عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و بەڕێز دکتۆر اسامة محمد سعيد الحيالي جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری گروپی السعيد

بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدين احمد عزيز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز د.محمد احمد رمضان جێگری سەرۆکی زانکۆ و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە زانکۆ و ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای یۆرۆسۆفت ئامادەبوون.

 

 

ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە سەرجەم بەش و یەکەکانی زانکۆ لەخۆدەگرێت، لەوانە بەشە ئەکادیمییەکان، کارگێڕی، ژمێریاری، تۆمارکردن، لیژنەی تاقیکردنەوەکان، کتێبخانە، دڵنیایی جۆری، سەرچاوە مرۆییەکان، کۆگاکان و هتد.. بەشدار دەبێت لە خێراکردن و ڕێکخستنی کاری ڕۆژانە، هەروەها سیستەمەکە ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل لەخۆدەگرێت بۆ بەکارهێنانی لەلایەن قوتابیانەوە.