ئەنجومەنی زانکۆ بەیان کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4) ئەنجامدا بۆ ساڵی خوێندنی 2020/2021

bnu ئەنجومەنی زانکۆ بەیان کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4) ئەنجامدا بۆ ساڵی خوێندنی 2020/2021 لە کاتژمێر (10) سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بەرواری 26/12/2020 لە نوسینگەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان بە سەرۆکایەتی بەڕێز پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر فوئاد مەولوود شەریف سەرۆکی زانکۆی بەیان.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا نوێنەری قوتابیان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد دەربارەی کاروباری قوتابیان. و گفتوگۆی لەسەر کرا و ئەنجومەنی زانکۆی بەیان بڕیاری لەسەر بەشێک لە پێشنیازەکان دا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی زانکۆ گفتوگۆی لەسەر ئەو قوتابیانە کرد کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کار ئاسانیان بۆ کرابوو بۆ گواسترانەتەوە لە زانکۆی سترافۆردی پێشوو بۆ زانکۆ بەیان و رێگای یاسایی دەگرێتەبەر بۆیان بە گوێرەی رێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی ئامادەسازی کردن کرا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵ بۆ ئەو قۆناغانەی کە پۆلۆنیا سیستەم پەیڕەو دەکرێت و تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ بۆ ئەو قۆناغانەی کە سیستەمی ساڵانە پەیڕەو دەکرێت. لە کۆتاییدا کارو میکانیزمی گونجاو پەسندکرا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی هێمنانە و پابەند بە رێنماییەکانی خۆپارێزی شایانی باسە کۆبوونەوەکە نێزیکە 3 کاتژمێری خایاند.
وإستغرق الاجتماع ( 3 ) ساعات.