پاڵەوانیەتی تێنس له زانکۆی به یان

bayan universityزانکۆی بەیان پاڵەوانیەتی ( تێنس ) ی سەرمێز بۆ قوتابی / خوێندکارە ئازیزەکانی خۆی لەناو باڵەخانەی زانکۆدا ڕێکخست لە کەش و هەوایەکی گونجاودا کە لەگەڵ کات و باری قوتابییان / خوێندکاران بگونجێ و ئامادە و بەشداربن ،  ئەم خولە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 21 / 2 / 2021 دەستیپێکرد و بە بەشداریی 14 قوتابی/ خوێندکاری کۆلێژو قۆناغە جیاوازەکان ، بەشداربووان لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ڕکابەریی پاڵەوانیەتیەکەیان کرد ئەمیش بەپێی تیروپشکی ڕەسمی پاڵەوانێتییەکە کە لەلایەن بەرپرسی یەکەی ڕاگەیاندن بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی یەکێتی قوتابیانی زانکۆمان ئەنجامدرا ، پاڵاوتنەکانی ئەم خولە تا ڕۆژی دووشەممە 19 ی نیسانی 2021 ، بەردەوام بوو .
  یاری کۆتایی بەڕێوەچوو  بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ( د. فؤاد مولود شەریف)  ، و یاریدەدەری سەروکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى  ( د. بنگين مسيحو اودل ) ، و یاریدەدەری سەروکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و وقوتابيان ( د.  محمد احمد رمضان )  و بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ ( مامۆستا عبد الرحمن صالح ) وە ژمارەیەک لە خوێندکاران / قوتابيان ، یاری خولەکە دەستیپێکرد و بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ناوبژیوان لەپاڵەوانێتییەکەدا لە نێوان هەردوو قوتابی / خوێندکار ( مظفر زاهیر / تۆفیق حوسام الدين ) لەبەشی زمانی ئینگلیزی بەتوندی ڕکابەری جامی پاڵەوانێتییەکەیان کرد ، یاریەکە بە سەرکەوتنی قوتابی / خوێندکار (مظفر) بەسەر (توفیق)ی هاوتای کۆتایی هات و بە جیاوازی دوو گەێم ، دواتر سەرۆکی زانکۆی بەیان جامێکی پاڵەوانێتی بە یاریزانی براوەی پلەی یەکەم و جامێکی تر بە خاوەن پلەی دووەم بەخشی و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووان خواست .

خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی بەیان یەکێکە لەو کۆمەڵێک چالاکیە وەرزشیانەی کە ساڵانە  زانکۆی بەیان ئەنجامی دەدات بۆ حەسانەوەی قوتابیان / خویندکاران کە هاوکارە لە دروستکردنی کەشێکی وا کە ئاسانکاری دەکات بۆ  دۆزینەوەی هاوڕێیان و چالاککردنی جەستە و مێشک لە ڕێگەی چالاکی وەرزشی و دەروونییەوە .

bayan universitybayan universitybayan universitybayan universitybnubnubnubnu