( خولی بۆڵینگی ئەمساڵی زانکۆی بەیان کۆتایی هات )

bnuزانکۆی بەیان کۆتایی بە خولی بۆڵینگ هێنا کە تایبەت بوو بە قوتابیان / خوێندکارانی لەسەر ئاستی کۆلێژەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، خولەکە لەڕۆژی چوارشەممە 3 / 3 / 2021 دەستی پێکرد کە نزیکەی 28 قوتابی / خوێندکاری بەش و قۆناغی جیاجیا لەم خولەدا بەشدارییان تێدا کرد ، زانکۆ سەرپەرشتی گواستنەوەی قوتابیان / خوێندکارانی کرد بۆ شوێنی خولەکە کە لەگەڵ کۆمپانیای ( سمایلاند / ڕۆیال مۆڵ ) ڕێکەوتبوون ، ئەمە جگە لە دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ خولەکە کە لەگەڵ کات وانەکانیان و بەرواری تاقیکردنەوەکانیان بگونجێ . 

وە لە ڕێکەوتی 21/4/2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ / بەڕێز پ.ی.د. فواد مەولود شەریف وە بەڕێوەبەری کارگێڕی / بەڕێز مامۆستا عبدالرحمن  ئەمین ساڵح بەڕێوەچوو  کە لەلایەن دوو خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزییەوە پێشبڕکێی لەسەر کرا ، پاشان سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی پلەی یەکەم و بەڕێز بەڕێوەبەری کارگێڕی خەڵاتی پلەی دووەمی پێشکەش کرد وە سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن .

 خولی بۆڵینگ یەکێکە لەو کۆمەڵێک چالاکیە وەرزشیانەی کە ساڵانە  زانکۆی بەیان ئەنجامی دەدات بۆ حەسانەوەی قوتابیان / خویندکاران کە هاوکارە لە دروستکردنی کەشێکی وا کە ئاسانکاری دەکات بۆ  دۆزینەوەی هاوڕێیان و چالاککردنی جەستە و مێشک لە ڕێگەی چالاکی وەرزشی و دەروونییەوە .

bayan university

bayan university

bnu

bnu

bayan university

bayan university

bnu