زانکۆی بەیان کۆتایی هێنا بە خولی یاری شەترەنج تایبەت بە قوتابیان.

bnuبە بەشداری ٤ چوار لە قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆمان بە مەبەستی بەدەستهێنانی نازناوی خول و وەرگرتنی جامی یاریەکە . ئەم خولە دەستی پێکرد لە رۆژی شەممە رێکەوتی (١٧/٤/٢٠٢١) لە نێو کەمپی زانکۆ بەسەرپەرشتی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی بەیان و بەهەماهەنگ لێژنەی قوتابیانی زانکۆ ، ئەمیش بە دانانی میکانیزمیک بە هاوکاری قوتابیان کە چەندین گفتوگۆ ئەنجامدرا بەمەبەستی گونجانی کاتی خولەکە  .خولە ئەنجامدرا لە شوێنە کراوەکانی زانۆ وە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران وخەڵک.
ئەمیش بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای کۆرونا و پاراستنی تەندروستی قوتابیان.

وە رۆژی چوار شەمە رێکەوتی (٢٠٢١/٤/٢٨) یاریەکان ئەنجامدرا لە نێوان هەریەک لە قوتابی بەشی ژمیریاری ( يوسف عبد الله)  و هاوڕێکەی ( محمد احمد) لە بەشی زمانی ئینگلیزی ، یاریەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی قوتابی یوسف ، وە لە کۆتاییدا بەرپرسی لێژنەی قوتابیان جامی خولی بەخشیە براوەکانی یەکەم و دەوەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەشداریکردن لە چالاکیە وەرزشەکان.

bayan university

bnubnubayan universitybnu